بێگەرد تاڵەبانی: ئەو سیاسەتەی سەرۆك مام جەلال لە رابردوودا پەیڕەوی دەكرد ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی درێژەی پێدەدات

بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی كۆنگرەی یەكێتی رایگەیاند، ئەو سیاسەتەی سەرۆك مام جەلال لە رابردوودا پەیڕەوی دەكرد ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی درێژەی پێدەدات و دەشڵێت، “یەكەمجارە یەكێتی بەر لە وادەی خۆی كۆنگرە دەبەستێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە دووەم رۆژی كۆنگرەكەدا ئەندامان بەشداربوون و بۆچوونی خۆیان خستەڕوو و چاوەڕواندەكرێت هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆنگرە بكەوێتە سبەی و ئێستا فشاری زۆر لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە و یەكێتی لەم كاتەدا بڕیاری كۆنگرەی دا ، كە هەر لە یەكێتی دەوەشێـتەوە بڕیاری ئەنجامدانی کۆنگرە بەر لە وادەی خۆیدا و لە هەمانكاتیشدا لەبەردەم دوو هەڵبژاردنی چارەنووسسازداین.
راشیگەیاند، سەركردایەتیی نوێی یەكێتی بەرپرسیارێتییان دەكەوێتە ئەستۆ، چونكە ئاڵنگاریی گەورە هەیە، جگەلەوەش ئەو سیاسەتەی سەرۆك مام جەلال لە رابردوودا پەیڕەوی دەكرد ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی درێژەی پێدەدات.
بابەتی پێشتر

لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو پۆلیسە دەکرێت کە ئەمڕۆ هێرشی کردبووە سەر گەنجێک لە هەولێر

بابەتی دواتر

دەزگای ئاسایشی هەرێم بكوژی كوڕەكەی وەستا حەسەنی كەبابچی دەستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share