هەرێم كەمال ئاغا: پێشنیازكراوە سەركردایەتی لەو 51 ئەندامەی دانرابوو زیادبكرێت

هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەنگدان لەسەر لیژنەكان بەردەوامە و پرسی دەنگدان لەسەر چەند لیژنەیەك ماوە و خراوەتە سبەی و وتیشی، “پێشنیازكراوە ئەندامانی سەركردایەتی لەو 51 ئەندامەی دانرابوو زیادبكرێت”

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كارەكانی دووەم رۆژی كۆنگرە زۆر ئاساییە و ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر لیژنەكانی پڕۆگرام، پەیڕەو، سكاڵا، شەهیدان و پەروەردەی حزبی و دەنگدان لەسەر دوو لیژنە دەخرێتە سبەی.

راشیگەیاند، گفتوگۆ لەسەر لیژنەكان هەیە و جیا لەو راپۆرتەی خوێندرایەوە پێشنیازی دیكە بۆ دەوڵەمەندكردنی پەیڕەو و پڕۆگرام و جگەلەوە پێشنیازكراوە لەو رەشنووسەی ئامادەكراوە بۆ ئەندامانی سەركردایەتی لەو 51 ئەندامەی دانرابوو زیادبكرێت.

بابەتی پێشتر

هۆشداریی لە پیسبوونی بەرگە هەوای زەوی دەدرێت

بابەتی دواتر

د.نەرمین مەعروف: ساڵی داهاتوو قەیرانی دارایی بۆ هەرێم دروست نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی زێر زیاتر بەرزبووەوە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی زێر بەرزبووەتەوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. دلێر تاهیر لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە…
زیاتر ببینە

سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا داوا لە شارەوانییەکانیی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات نوێنەراکانیان بنێرن بۆلایان. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share