هۆشداریی لە پیسبوونی بەرگە هەوای زەوی دەدرێت

توێژەران لە ژاپۆن پشتڕاستیان کردەوە کە گەردیلەی مایکرۆپلاستیکیان لە هەورەکاندا دۆزیوەتەوە، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی گۆڕانی کەشوهەوا بە شێوەیەکی مەترسیدار.

زانا ژاپۆنیەکان لە لێکۆڵینەوەکەیاندا کە لە گۆڤاری Environmental Chemistry Letters بڵاوکراوەتەوە ئەوەیان خستۆتەڕوو، بۆ وەرگرتنی نمونە لە ئاوی هەورەکان سەردانی چیای فوجی و ئاویامایان کردووە و دەڵێن، “ئەمە یەکەمجارە بوونی مایکرۆپلاستیکی هەڵواسراو لە ئاوی هەوردا پشتڕاست بکرێتەوە”.

هێرۆشی ئۆکۆشی، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “ئەگەر بە شێوەیەکی چالاکانە چارەسەری کێشەی پیسبوونی هەوای پلاستیکی نەکەین، گۆڕانکاری لە کەشوهەوا و مەترسییەکانی ژینگەدا دەبێتە راستی و لە داهاتوودا زیانێکی ژینگەیی جددی لێدەکەوێتەوە”.

مایکرۆپلاستیکەکان کە تەنۆلکەی بچووکتر لە 5 میلیمەترن، لە پاشماوەی پیشەسازی و قوماش و تایەی ئۆتۆمبێل لەگەڵ بەرهەمەکانی جوانکاری دروستدەبن.

بابەتی پێشتر

جوان ئیحسان: یەكێتی لە هەموو كۆنگرەكانیدا گرنگی بە هاتنەپێشەوەی گەنجان و ژنان داوە

بابەتی دواتر

هەرێم كەمال ئاغا: پێشنیازكراوە سەركردایەتی لەو 51 ئەندامەی دانرابوو زیادبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share