ئەمەل جەلال: یەکێتی کوردایەتی لە چوارچێوەیەکی بچووکدا نابینێت

ئەندامێکی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی رایدەگەیەنێت، “یەکێتی بەوە ناسراوە کە کوردایەتی لە چوارچێوەیەکی بچووکدا نابینێت و بوونی میوانی جیاواز لە ناوچە جیاوازەکان لە کۆنگرەدا، سەلمێنەری ئەوەیە کە بە باوەڕەوە گوێ لە بیروبۆچوونەکانی یەکێتی دەگیرێت”.

ئەمەل جەلال، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، “یەکێتی هەمیشە قوربانی بۆ باوەڕ و بۆچوونەکانی خۆیداوە و بە حەکیمانە توانیویەتی هاوسەنگی سیاسی لە نێوان وڵاتانی دراوسێ و پارچەکانی تری کوردستان بپارێزێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “یەکێتی نەک بەتەنها لەڕووی دیبلۆماسییەوە بەڵكو بە کردار بەشێک بووە لە ئاشتەوایی نێوان پارچەکانی تری کوردستان، هەربۆیە یەکێتی بەوە ناسراوە کە کوردایەتی لە چوارچێوەیەکی بچووکدا نابینێتەوە”.

ئەو ئەندامەی کۆنگرە دەشڵێت، “بوونی میوانی جیاواز لە ناوچەجیاوازەکانەوە لە کۆنگرە، سەلمێنەری ئەوەیە کە بە باوەڕەوە گوێ لە بیروبۆچوونەکانی یەکێتی دەگیرێت، هەرکاتێکیش مەترسی لەسەر پارچەکانی تری کوردستان دروست بووبێت هەوڵیداوە لەرێگای دیبلۆماسی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە ئەو کێشانە چارەسەر بکات”.

بابەتی پێشتر

لە ئیستانبوڵ تەقینەوە روویدا و كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

وەزیری نەوتی عێراق زانیاریی نوێی لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی سێ پۆستی نوێی وەرگرت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت، یەكێتی سێ پۆستی لە سنووری پارێزگای نەینەوا وەرگرت. محەمەد كاكەیی،…
Total
0
Share