یاریزانەکان تین هاگیان خۆش دەوێت

ڕۆناڵدۆ یەکێک بوو لەو یاریزانانەى کە پەیوەندی لەگەڵ تین هاگ باش نەبوو، بەڵام ئەوانی تر هەمویان خۆشیان دەوێت.

زۆربەى ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا کۆکن لەسەر ئەوەى کە تین هاگ خاوەن قسەى خۆیەتی و هەموانیش بە یەک چاو سەیر دەکات و ڕاستگۆیە لەگەڵ یاریزانەکاندا.

ئاماژە بەوەش دەدەن کە تین هاگ کەسێکی خۆشەویستە لای یاریزانەکان و زۆربەیان پشتگیری دەکەن.

ڕۆژنامەی دەیلی مایل دەڵێت ڕۆناڵدۆ یەکێک بووە لەو یاریزانانەى کە پێیوابووە دژایەتی دەکرێت بۆیە لە مانچستەر یونایتد ڕۆیشتووە.

ئەم هەفتەیە تین هاگ نیوەڕۆ خوانێکی بۆ هەموو یاریزانەکان و خێزانەکانیان ڕێکخستووە بۆ ئەوەى پەیوەندییەکانیان باشتر ببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ برێنتفۆرد داماڵی و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سوورپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share