کەشناسیی هەرێم: خێرایی با زیاددەبێت و خۆڵ دەبارێت

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە خێرایی با لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم زیاددەبێت و خۆڵ دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم، ئەگەری کەمێک باران و هەورەتریشقە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، خێرایى با مامناوەند دەبێت (10 – 20)کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەندێک جاریش چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم کە دەبێتەهۆی بەرزبوونی کەمێک تۆز و خۆڵ لە ناوچەکەدا.

دەشڵێت، پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەی یەکشەممەوە، کەشناسیی هەرێم پێشبینیدەکات، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەور لە دواینیوەڕۆ و خێرایى با مامناوەند دەبێت (10 – 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

ئاماژە بەوەشدەکات، پلەی گەرمی کەمێک نزمدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی

دهۆک : 36 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی

سۆران : 36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :25 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 43 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر كوژرانی ئەفسەرەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، ئەفسەرێكیان لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللەی لێكراوە و گیانیلەدەستداوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە،…
زیاتر ببینە

پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر…
Total
0
Share