نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتارێكی لە پێنجەم كۆنگرەی یەكێتیدا پێشكەشكرد و رایگەیاند، هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی سەختی داراییدا و ئەوەش كاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان جێهێشتووە.
راشیگەیاند، چاوەڕوانیمان لە حكومەتی فیدراڵ ئەوەیە كە كێشەكان بە پێی یاسا و دەستوور چارەسەربكات و نابێت پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان بە بارمتەی سیاسی بكرێت.
سەرۆكی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی مووچە بەردەوامە و بەهۆی دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتەوە، هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی سەختی ئابوریدا و ئەوەش كاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان جێهێشتووە و وتیشی، “دروستكردنی كێشەی دارایی بۆ هەرێم هیچ خزمەتێك ناكات”.