ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەغداد رۆژانە گرفتی نوێ بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستدەکات و کێشەکانی عێراق و هەرێم مێژووی هەیە.
ئاسۆ فەرەیدوون ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، بیانوو بە هەرێمی کوردستان دەگرێت و بەغداد رۆژانە گرفتی نوێ بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروستدەکات، بەردەوامبوونیش بەم شێوازە چارەنووسی دوارۆژی هاوڵاتییان بە نادیاری دەهێڵێتەوە.
دەشڵێت، “کێشەی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق مێژووی هەیە و لە سەردەمی شێخ مەحمودی حەفیدەوە بەردەوامە تاوەکو ئێستا”.
ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی عێراق هاوشێوەی پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دەکات نەک هەرێمێک، بەبێ ئەوەی رەچاوی مافەکانی بکات، قبوڵکردنی ئەمەش دروست نییە و پێویستە هەڵوێست لەبەرامبەر بەغداد بگیرێتەبەر.