لەدوای رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە هۆڵەکانی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە نۆ کەس دەستگیرکران.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “لەدوای کەوتنەوەی ئاگر لە هۆڵی ئاهەنگگێڕانی قەزای حەمدانییە، نۆ کەس دەستگیرکراون کە پێکهاتوون لە خاوەن و دەستەی بەڕێوەبردنی هۆڵەکە”.
ئاشکراشیانکرد، “ئەوانەی دەستگیرکراون تۆمەتی کەمتەرخەمییان دراوەتە پاڵ، لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە و لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامەکانی ئاشکرادەکرێت”.
بەپێی دوایین ئامارەکان لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا تا ئێستا 115 کەس گیانیان لەدەستداوە و 200 کەسی دیکەش برینداربوون.