بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە هۆڵێكی ئاهەنگگێراندا لە قەزای حەمدانیە زیاتر لە كەس 100 گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیكەش برینداربوون.
فەرمانگەی تەندروستیی نەینەوا بڵاویكردووەتەوە، كە بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوەی نێو هۆڵی ئاهەنگگێرانەكەی قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستدا و 150 كەسی دیكەش برینداربوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، زۆرینەی بریندارەكان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و چارەسەریان بۆ دەكرێت.
هاوكات د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتیی تەندروستیی عێراق رایگەیاندووە، ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە 100 كەسی تێپەڕاندووە و سەدان كەسی دیكەش بریندارن.