تیمی پزیشکی یانەى ڕیاڵ مەدرید گڵۆپی سەوزی بۆ ڤینیسیۆس داگیرساندووە بۆ ئەوەى لە یاریی داهاتووی یانەکەى بەشداری بکات.
ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەسەدا سەدی پێکانەکەى تێپەڕاندووە و ترسی سەرهەڵدانەوەشی نییە.
ڕیاڵ مەدرید چوار شەممە لە یاریگاى خۆی کاتژمێر 8ی شەو میوانداری لاس پالماس دەکات و ڤینیسیۆسیش دەتوانێت بەشداری بکات.
ڕیاڵ هەفتەى ڕابردوو بە ئەتلەتیکۆمەدرید دۆڕاوە و پێشەنگی لەدەستداوە بۆیە دەیەوێت لە ڕکابەرییەکە دوانەکەوێت.