کونسوڵی ئەمریکا لە دۆخی رۆژنامەنووسانی هەرێم نیگەرانە

کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووس نیگەرانی خۆی لە بارودۆخی ئازادیی راگەیاندن لە کوردستان دەربڕی.

مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی ژمارەیەک ناوەندی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ کۆبووەوە و لە گفتوگۆکانیاندا دەستخۆشی لە ڕۆژنامەنووسەکان کرد لە بەرامبەر هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ ڕوماڵکردنی بێلایەنانەی رووداوەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەردەوامین لە نیگەرانیەکانمان دەربارەی پاشەکشەی ئەم دواییانەی ئازادیی ڕاگەیاندن، کە خۆی لە دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکیانەی رۆژنامەنووسان و پشکنینی نایاسایی ئامێرەکانیان و کەموکوڕیی لە جێبەجێکردنی یاسای کاری ڕاگەیاندن و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێمی کوردستان دەبینێتەوە”.

بابەتی پێشتر

سبەینێ کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

کەی بنەتۆو بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان: تووشبوون بە هەوكردنی پەردەی مێشك بەهۆی بەكتریاوە زیادیكردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆر بەكارهێنانی دەرمانی دژەبەكتریا بۆ منداڵان بووەتەهۆی “كارەسات” و دەشڵێت، حاڵەتەكانی تووشبوون بە…
Total
0
Share