دوای هەڕەشەی ‘گوێبڕین’ لە كازمی، عەسائیب باسی هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكات

عەسائیبی ئەهل حەق دەڵێت، “لایەنێكی سەر بە ئەمریكا باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتەی موشەكبارانكردووە و هەڕەشەی بڕینی گوێچكەكانی كازمی گونجاو نییە.”

دوای ئەوەی چەند كاربەدەستێكی عەسائیب بە تۆمەتی موشەكبارانكردنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد دەستگیركران و ئەو گرووپە هەڕەشەی لە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق و هێزی لە دژی جوڵاند، ئێستا دۆخەكە بە ئاقارێكی تردا دەڕوات.

مەحمود ڕوبەیعی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهل حەق ڕایگەیاند، “عەسائیب لە ئەمریكا ناترسێت و ئەگەر ئێمە باڵیۆزخانەی ئەمریكا-مان موشەكباران بكردبایە، دانمان پێدا دەنا، بەڵام ئێمە لێی بەرپرسیار نین.”

ڕوبەیعی وتیشی، “هیچ گرووپێكی سەر بە حەشدی شەعبی بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی لە ئەستۆنەگرتووە و باڵیۆزخانەكەش زیانی بەرنەكەوتووە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە لایەنێكی سەر بە ئەمریكا ئەو كارەی كردووە و خوودی ئەمریكا ئەو لایەنانە دەجووڵێنێت و ئاڕاستەیان دەكات.”

بە وتەی كاربەدەستكەی عەسائیب، “ئامانجی ئەمریكا لەو هەنگاوە، شێواندنی بارودۆخی عێراق و تۆمەتباركردنی حەشدی شەعبی-یە بە ئەندامانی هێرش لە دژی باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد.”

پێشتر ئەبو عەلی عەسكەری، بەرپرسی دەزگای ئاسایشی حزبوڵای عێراق هەڕەشەی “گوێبڕین”ی لە مستەفا كازمی كردبوو، مەحمود ڕوبەیعی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهل حەق دەڵێت، “هەڕەشەكە نەگونجاوە و عەسائیب دژی ئەو جۆرە لێدوان و هەڕەشانەیە.”

بابەتی پێشتر

ڕاوێژكارێكی كازمی بڕیاری كۆتایی حكومەت سەبارەت بە بەهای دۆلار ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

تاوەری خەلیفە لە دوبەی، بە وێنەی یاریزانە براوەکانی خەڵاتی گڵۆب سۆکەر ڕازێنرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share