تەندروستیی عێراق زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی کۆرۆنا ئاشکرادەکات

بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق لە ئاستێکی ئاساییدایە و مەترسیدارنییە.

ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوبەری تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، “حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لەناو هاوڵاتییانی عێراقدا لە ئاستێکی ئاساییدایە، ئامارەکان هاوشێوەی ساڵانی رابردووە، ئەو کەسانەشی تووشدەبن نیشانەی سووکیان هەیە تەنها بە پشکنین لە ئەنفلۆنزای وەرزی جیادەکرێنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو کەسانەی گوماندەکەن تووشی کۆرۆنا بوون، تەنها پێویست بە بەکارهێنانی ئازارشکێنەکان دەکات”.

سەبارەت بە ئامارەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ئاشکرایکرد، “رۆژانە دوو بۆ سێ حاڵەتی نوێ تۆماردەکرێت، هەفتەی رابردوو بە گشتیی 12 حاڵەت تۆمارکراوە، بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکەش ئەرکی یەکەمی وەزارەتی کشتوكاڵە پێویستە کاربکات بۆ لەناوبردنی ئەو مشەخۆرەی دەبێتە هۆی ئەم نەخۆشییە”.

 

بابەتی پێشتر

وتەبێژی بازاری دراوی سلێمانی: بڕیارەكەی بانكی ناوەندیی عێراق بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێنێت

بابەتی دواتر

چارەسەرێکی نوێ بۆ جۆرێکی شێرپەنجە ئاشکرا دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی گەیشتە نەینەوا

بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییە و بەسەرکردنەوەی قوربانیانی رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی…
زیاتر ببینە

داعش خۆڵبارینی قۆستەوە و هێرشیكرد

لەگەڵ چڕبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارین و كەمبوونەوەی مەودای بینیندا، چەكدارانی داعش هێرشیانكردەسەر هێزەكانی حەشد. شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند،…
Total
0
Share