ژنێکی چینی لەیەک کاتدا 16 ئیشیکردووە

ژنێکی چینی توانیویەتی بۆ ماوەی سێ ساڵ لە یەک کاتدا 16 کار بەدەستبهێنێت و بڕە پارەیەکی زۆری لەو کارانەوە دەستکەوتووە، بەڵام لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە کە هیچ کارێکیشی ئەنجام نەداوە.

بەپێی میدیاکانی چین، گوان یو  کە ناوێکی ساختەیە فێڵی لە 16 خاوەنکار کردووە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵ مووچەی مانگانەیان لێ وەربگرێت، بەبێ ئەوەی هیچ کارێکیشیان بۆ ئەنجام بدات.

لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم ژنە و هاوسەرەکەی کە هاوکات تۆمەتبارە لە دۆسیەکەدا، تۆمارێکی زۆر وردیان لە خاوەنکارەکان و پۆستەکانی هەر کۆمپانیایەک لەگەڵ بەرواری دەستپێکردنی کارکردنیان لای خۆیان پاراستووە و بە شیووەیەکی ورد کاریان لەسەر فێڵەکەیان کردووە.

ئەم ژنە دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر سەرقاڵی گەڕان بە دوای کاردا دەبێت و دەستی ناکەوێت، دەچێتە چەند کۆمپانیایەکی کاری ئۆنلاین و بە شێوەیەک خۆی دەناسێنێت کە کار بۆ کەسانی تر دەدۆزێتەوە و وەک ناوەندێکی دۆزینەوەی کار ئیشدەکات، بەڵام سەرجەم کارەکان خۆی و مێردەکەی دەیکەن.

ئاشکرابوونی ئەم فێڵە کاتێک بوو کە یەکێک لە خاوەنکارەکانی پێشووی ئەو ژنە کە گروپێکی کاری ئۆنلاینە، نامەیەکی دەستلەکارکێشانەوەی لەلایەن ئەوەوە پێگەیشت کە بەهەڵە بۆی ناردبوو، دواتر خاوەنکارەکە پەیوەندی بە پۆلیسەوە کرد و لەکاتی چاوپێکەوتنی کارێکی نوێدا دەستگیرکرا.

بەگوێرەی میدیاکانی چین، ئەم جۆرە ساختەکارییە لە کاردا کێشەیەکی گەورەیە لەو وڵاتە و دەوترێت سەدان گرووپی تایبەتمەند هەیە لە یەک کاتدا کار بۆ خاوەنکارە جیاوازەکان ئەنجام دەدەن.

بابەتی پێشتر

شەقڵاوە.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و 3 كەسی دیكەش برینداربوون

بابەتی دواتر

لە دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان دەستگیرا بەسەر 22 تۆن دوگی ئاژەڵدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share