مامۆستایانی ناڕازیی سەبارەت بە وەرگرتنی مووچە و بایكۆت بڕیاریاندا

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی پەیامێك بڵاودەكەنەوە و رایدەگەیەنن، ڕۆژی یەكشەمە 1ی 10ی 2023 دوای وەرگرتنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژی دووپاتكردنەوەی بایكۆتە لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان و خۆپیشاندان و گردبوونەوەی بەرفراوان ئەنجامدەدەین.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، وەك لای هەمووان ئاشكرایە دەسەڵاتی تاڵانكاریی هەرێمی كوردستان ڕۆژ دوای ڕۆژ بێباكانەتر مامەڵە لەگەڵ گرفتەكانی مووچەخۆران و هاوڵاتییاندا دەكات، بۆیە بە پێویستی دەزانین هەنگاو و ناڕەزایەتییەكانمان توندتر و فراوانتربكەین، لەم پێناوەشدا بە پێویستی دەزانین ئەم هەنگاوانە بگرینەبەر:-

1. ڕۆژی یەكشەممە 1ی 10ی 2023 دوای وەرگرتنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە، بە ڕۆژی دووپاتكردنەوەی بایكۆت لە سەرجەم شاروشارۆچكەكان خۆپیشاندان و گردبوونەوەی بەرفراوان ئەنجامدەدەین، كات و شوێنی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی سەرجەم شار و شارۆچكەكان دوای راوێژ لەگەڵ گروپ و دەستە ناڕازییەكانی تر دیاریدەكەین.

2. بەم نزیكانە و بە هاوكاری دەستە و گروپە ناڕازییەكانی تر و بە پشتیوانی و بەشداریی ئێوەی خەمخۆر گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەكان دەبەینە بەغدادی پایتەختی عێراق و داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین مووچە و بژێویی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان نەكاتە قوربانی گەندەڵی و ناشەفافییەكانی دەسەڵاتدارانی هەرێم و خۆیان واتە حكومەتی عێراق راستەوخۆ و لە ڕێگەی كارتی بانكییەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشبكات.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، چاوەڕوانی پشتیوانی و بەشداریی ئێوەی خەمخۆر و دڵسۆزین لە سەرجەم چالاكییەكاندا و دەست لەناودەست بەرەو هەنگاوی نوێی ناڕەزایەتییەكان.

بابەتی پێشتر

داهاتووی مباپی بەچی دەگات؟

بابەتی دواتر

دانا عەبدولکەریم: هێڵی شەمەندەفەری کوردستان خەون نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share