فڕۆكەجەنگییەكانی عێراق حەشارگەیەكی داعشیان لە خانەقین بۆردومانكرد

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق، هێرشێكی ئاسمانیان كردە‌ سه‌ر حەشارگەیەكی داعش له‌ باشووری خانه‌قین.

لە ڕاگەیەندراوێكدا شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژەی بەوەكردووە، هێرشێكی ئاسمانی كرایه‌ سه‌ر حەشارگەیەكی داعش له‌ خانه‌قین، كه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش تێیدا خۆیان حه‌شاردابوو.

باسی لەوەشكردووە، هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ ناوچه‌ی (وادی سه‌لاب) له‌ باشووری قه‌زای خانه‌قین، هێرشەكەیان ئەنجامداوە و تەواوی ئەوانەی كە لەنێو ئەو شوێنە خۆیان حەشاردابوو‌ كوژران.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا دووشەممەی کردە پشوو

بابەتی دواتر

زانکۆلاین درێژکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن ‌و ده‌ستبڕین دەستگیركرد

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا – بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە به‌تۆمه‌تی‌ فێڵكردن ‌و ده‌ستبڕینی‌…
Total
7
Share