ناسڕ خلێفی کۆڵی نەداوە لە هەوڵدان بۆ هێشتنەوەى مباپی لە ڕیزەکانی یانەکەدا.
خلێفی لە لێدوانێکیدا وتی: مباپی بەشێکە لە خێزانەکەى پاریس و ئەوەشی کە ڕوویدا لێکتێنەگەیشتنێک بوو لە نێوان خێزانەکەدا دروستبوو
ئەو قسانەى خلێفی بەماناى ئەوە دێت کە هێشتا یانەى پاریس کۆلی نەداوە لە هێشتنەوەى مباپیدا.
لە ئێستاشدا باس لەوە دەکرێت کە پەیوەندییەکانی مباپی و خلێفی بەرەو باشبون دەچێت وهیچ ناکۆکییەک نەماوە لە نێوانیاندا