بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگەی چەمچەماڵ – سەنگاو تراكتۆرێك وەرگەڕاوە و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 3:10 خولەك (تراكتۆرێك) وەرگەڕاوە لەسەر رێگەی چەمچەماڵ – سەنگاو لە (مەنیلە) لە ئەنجامدا شۆفێری تراكتۆرەكە گیانیلەدەست داوە.
دوای رووداوەكەش تیمەكانی هاتوچۆ هێڵكارییان بۆ رووداوەكە كردووە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.