هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلار ئاشکرادەکرێت

ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 154 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا”.

ئاشكراشیكرد، “سەردانی شاندی عێراقی بۆ ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوە لە لایەك و ناردنی سێ ملیار دۆلار لە بانكی جی پی مۆرگانەوە بۆ بانكی ناوەندی و لەوێشەوە بۆ بانكی بازرگانی، ئەو كورتهێنانەی لە دراوی دۆلاردا دروستبووە پڕدەكرێتەوە كاریگەرییان لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار هەیە”.

جەبار گۆران باسیلەوەشكرد، “ئەو دڵنیاییەی موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی نرخی دۆلارەوە داویەتی بەهەمان شێوە كاریگەری خۆی هەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا ھەورامانی: داوامان لە بەغداد کردووە پێداچوونەوە بە 120 ملیارەکە بکات بەڵام وەڵامەکەیان ئەرێنی نەبووە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەڵامی بەغداد بۆ کەمکردنەوەی 120 ملیارەکە ئەرێنی نەبووە. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی…
Total
0
Share