كۆمپانیایەكی یارییە ئەلیكترۆنییەكان داهاتەكەی بۆ هاوكاریكردنی ئۆكرانییەكان تەرخاندەكات

كۆمپانیای “فۆرتنایت” تایبەت بە بواری یارییە ئەلیكترۆنییەكان، هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی كۆمەكی دارایی بۆ ئۆكرانیا دەستپێكردووە و داهاتی فرۆشی خۆی بۆ هاوكاریكردنی لێقەوماوانی ئۆكرانیا تەرخاندەكات، چەندین كۆمپانیا و ڕێكخراوی جیهانییش چوونەتەپاڵ هەڵمەتەكە.

كۆمپانیاكە لە 20ی ئەم مانگەوە هەڵمەتەكەی دەستپێكردووە و بڕیارە تا 3ی مانگی نیسانی داهاتوو بەردەوامبێت و دەڵێت، “تا ئێستا زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلاری كۆكردووەتەوە كە 36 ملیۆن دۆلاری تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێردا كۆكراوەتەوە”.

ئەو یارییە ڤیدیۆییەی كە كۆمپانیاكە بۆ یاریكەر و بەكارهێنەرانی دەستەبەركردووە، بە خۆڕاییە و هیچ بڕەپارەیەك لە بەكارهێنەر وەرناگیرێت، بەڵام لەناو یارییەكەدا بەكارهێنەر دەتوانێت بەشێوەی ئۆنڵاین ئەو كەرەستە و كەلوپەلە گریمانەییانە بكڕێت كە پێویستی پێیانە.

لەم ڕووەوە، كۆمپانیای “فۆرتنایت” ئاشكرایكردووە كە داهاتی ئەو كەرەسەتە و كەلوپەلانەی دەفرۆشرێن، ڕاستەوخۆ سەرباری هەڵمەتی كۆمەككردنەكە دەبێت و تەرخاندەكرێت بۆ هاوكاریكردنی لێقەوماوانی ئۆكرانیا كە بەهۆی جەنگەوە ڕووبەڕووی ئاوارەبوون و دۆخی نالەبار بوونەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كۆمپانیاكە لە ماڵپەڕی خۆی بڵاویكردوونەتەوە، تا ئێستا كۆمپانیای دروستكردنی ئامێرەكانی “ئێكس بۆكس” كە سەر بە كۆمپانیای “مایكرۆسۆفت”ـە، چووەتەپاڵ هەڵمەتەكە و بەشداریدەكات لە كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ هاوكاریكردنی ئۆكرانییەكان.

هەروەها دەڵێت، “لە هەفتەی داهاتووەوە، ڕێكخراوی ‘دایرێكت ڕیلیڤ’ و ڕێكخراوەكانی یونسێف و پەنابەران و خۆراكی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، بەشداری لە هەڵمەتەكەدا دەكەن و هاوكاردەبن لە كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ خەڵكی ئۆكرانیا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئابڕووچونێک تەندروستیی جیهانی دەهەژێنێت.. پزیشکێکی ژن: دەستدرێژی کراوەتە سەرم

ڕێکخروای تەندروستیی جیهانی دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ سەبارەت بەو دەستدرێژییانەی ژمارەیەک لە بەرپرسە باڵاکانی ڕێکخراوەکە ئەنجامیانداوە. بڵاوکردنەوەی پزیشکێکی…
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە هەماهەنگیی ئێمە بوو

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بە هەماهەنگی لەگەڵ تەلئەبیب بووە.…
Total
0
Share