حکومەتی تونس ئاشكرایكرد، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو تەرمی 20 کۆچبەری ئەفریقییان لە كەناراوەكاندا دۆزیوەتەوە كە بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەیانەوە خنكاون.
ڕوونیشیكردەوە كە تەرمەكان لە نزیک سنووری شاری سەفاقس دۆزراونەتەوە و چواریان ژنی دووگییان بوون، لە هەمان ناوچەشدا پێنج كۆچبەریان ڕزگاركردووە.
محەمەد بن زەکری، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تونس ڕایگەیاند، “بەلەمەکانی پاسەوانانی سەر سنوور و ماسیگرەکان تەرمەکانیان دۆزیوەتەوە و تەنها پێنج كۆچبەر ڕزگاریان بووە و یەكێكیان لە نەخۆشخانە هەڵهاتووە، پۆلیسی كەناراوەكانیش بەدوای 13 كۆچبەری بێسەروشوێنبوودا دەگەڕێن.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تونس لەبارەی ژمارەی سەرنشینانی بەلەمەكەوە ئاشكرایكردووە کە ژمارەیان نزیکەی 40 کەس بووە.