ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی 700 ملیار دینارەكە نەماوە و چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو رەوانەبكرێت.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، چەند پەرلەمانتارێك هەوڵیانداوە كە بانكەكانی رەشید و رافیدەین قەرز بە هەرێمی كوردستان نەدەن و كۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری ئەو بانكانە ئەنجامدرا و دڵنیایان پێدرا كە ئەو پارەیە بە قەرزە و لە پشكی هەرێمی كوردستان دەبڕدرێت.
بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی ئەو 700 ملیار دینارە نەماوە كە بڕیارە بە قەرز بدرێتە هەرێمی كوردستان و تەنها چەند رێوشوێنێكی كارگێڕی و دارایی ماوە كە پێویستە وەزارەتی دارایی هەرێم ئەنجامیبدات و ئومێدەواین هەفتەی داهاتوو ئەو قەرزە رەوانەبكرێت.