توركیا كارەبا هەناردەی عێراق دەكات

پاش ئەوەی ئێران بڕی گازی سروشتیی هەناردەكراوی بۆ عێراق كەمكردەوە، توركیا ئاشكرایكردووە، كارەبا هەناردەی عێراق دەكات.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی كە ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی كانونی یەكەم بڵاویكردووەتەوە، توركیا لە سبەی دووشەممەوە بۆ ماوەی 11 مانگ كارەبا هەناردەی عێراق دەكات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، توركیا لەڕێی هڵێی سلۆپی-زاخۆوە ئەو كارەبایە هەناردەی عێراق دەكرێت، كە بڕی 150 مێگاوات كارەبا دەبێت.

توركیا بەدەر لە عێراق، لە ئێستادا كارەبا بۆ جۆرجیا و یۆنان و بولگاریا هەناردە دەكات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاندبوو، ئێران بڕیاریداوە بڕی گازی هەناردەكراو بۆ عێراق لە 5 ملیۆن مەتر چوارگۆشەوە كەمبكاتەوە بۆ 3 ملیۆن مەتر چوارگۆشە، بەهۆی ئەوەی عێراق قەرزەكانی ئەو وڵاتەی نەداتەوە.

عێراق بۆ دابینكردنی كارەبا پش بە گازی سروشتیی ئێران دەبەستێت.

بابەتی پێشتر

تونس.. تەرمی 20 کۆچبەر دۆزرانەوە

بابەتی دواتر

داڤید ئالابا، بەرگریکارە گۆڵکارەکەی بایرن میونشن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بازرگانیی عێراق: هەموو وڵاتان ئارەزووی گەڕانەوەی عێراق دەکەن بۆ ناو رێکخراوی بازرگانیی جیهانی

ئەسیر داود، وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، دانوستانەکان بۆ پەیوەستبوونی عێراق بە رێکخراوی بازرگانیی جیهانییەوە بە خێرایی بەڕێوەدەچێت، هاوکات…
Total
0
Share