عێراق بڕ و داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی ڕابردووی ئاشكراكرد

كێڵگەی نەوتی زوبێرە لە بەسڕە فۆتۆ: ڕۆیتەرز

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، کۆی داھاتی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا گەیشتووەتە سێ ملیار و 394 ملیۆن و 988 ھەزار دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 1ی كانونی یەكەم لە ڕاگەیەندراوێکدا بە پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO) ئاشكرایكرد کۆی بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا گەیشتووەتە 81 ملیۆن و 262 ھەزار و 376 بەرمیل کە داھاتەکەی سێ ملیار و 394 ملیۆن و 988 ھەزار دۆلار بووە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە مانگی ڕابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 78 ملیۆن و 190 ھەزار و 444 بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراوی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 819 ھەزار و 169 بەرمیل و باس لەوەشکراوە کە بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە رێگەی ئوردنەوە گەیشتووەتە، 252 ھەزار و 763 بەرمیل.

لەو مانگەدا ڕۆژانە دوو ملیۆن و 709 ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە و یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە 41 دۆلار و 78 سەنت فرۆشراوە.

بابەتی پێشتر

ڕاگرتنی خوێندن تا 7ی كانونی دووەم درێژكرایەوە

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق پێشنیارێكی نوێ دەربارەی موچەی فەرمانبەران دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

لەگەڵ زیادبوونی ئەو گرژییانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەخۆیەوە دەبینێت، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت. ئەمڕۆ دووشەممە…
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار كەمێك بەرزبووەوە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی،…
Total
0
Share