هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریی دەداتە پێشانگاکانی جوانکاریی ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریی دەداتە پێشانگاکانی جوانکاریی ئۆتۆمبێل و رایدەگەیەنێت، ” ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لە هەرجۆرە جوانکاری و زیادکردنێک بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان بەبێ گەڕانەوە بۆ رەزامەندی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ”.

هاتوچۆی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “وەک تێبینیمان کردووە لە ماوەی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند پێشانگایەکی جوانکاریی ئۆتۆمبێل ڕیکلام بۆ هەندێک بابەتی جوانکاری نایاسایی دەکەن و لە گرتە ڤیدیۆییەکانیاندا ناوی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بەکاردەهێنن لەپێناو ساخکردنەوەی کاڵاکانیان، لەوانە ڕیکلام کردن بۆ جام ڕەش، لایتی نایاسایی، لەزگەی نایاسایی، دەعامی زیادە و چەندین جوانکاری ناپێویست و نایاسایی تر”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، “لێرەوە ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لە هەرجۆرە جوانکاری و زیادکردنێک بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان بەبێ گەڕانەوە بۆ رەزامەندی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کە ئەمە لەڕێگای لیژنەی تایبەتمەندەوە ئەنجام دەدرێت”.

دەشڵێت، “سەبارەت بە پێشانگاکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل لیژنە تایبەتەکان ئاگادارکراون سەردانی ئەو شوێنانە بکەن و بەپێی یاسا لێپێچینەوەی تەواویان لەگەڵ بکرێت بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە بەناوی هاتوچۆ و فرۆشتنی بابەتی نایاسایی جوانکاریی ئۆتۆمبێل کە یاسا قەدەغەی کردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی مامەڵەکانیان تەواوکردووە بۆ وەرگرتنەوەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکانیان سەردانمان بکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، بڵاویکردەوە، ئاگاداری…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە: بەبێ پشکنین دوو ورچیان لە شاخەکانی هەورامان ئازاد کردووە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو بەبێ وەرگرتنی ڕێنمایی، دوو ورچ ئازادکراون. سەرهەنگ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی…
Total
0
Share