نێچیرڤان بارزانی و فەرماندەی هاوپەیمانان: پێویستە كێشەكانی بەردەم یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە چارەسەربكرێن

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لەگەڵ جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی ‏هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و شاندێكی یاوەری كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەیەكدا دۆخیی ئەمنی ناوچەكە تاوتوێكرا و باس لە پڕۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و دوایین ‏هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و گرفتەكانی بەردەمی تاوتوێكران.‏

لە راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە هەم لە عێراق و هەم لە سوریاش، دەبێت ‏هەموو لایەنەكان هاوكاربن لەپێناو سەقامگیریی ناوچەكەدا.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا ئاماژەیان بەوە كرد كە لە پڕۆسەی ‏چاكسازی و یەكخستنەوەی پێشمەرگەدا وێڕای هەندێك پێشكەوتن، بەڵام كێشەی ‏جددی لەبەردەم پڕۆسەكەدا هەن و پێویستە چارەسەربكرێن، لەمبارەیەوە ‏نێچیرڤان بارزانی، پابەندیی هەرێمی كوردستانی بە بەردەوامیی كاركردن بۆ ‏سەرخستنی پڕۆسەكە و یەكخستنەوەی پێشمەرگە دووپاتكردەوە.‏

بابەتی پێشتر

نوێترین ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانی جیهان

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی رێکخستن و لابردنی زیادەڕۆیی ناوبازاڕ بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share