بەپێی رانکینی دامەزراوەی سیماگۆ بۆ ساڵی 2023 زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمە.
دامەزراوەی سیماگۆ بۆ ساڵی 2023 رانکینی زانکۆکانی هەرێم و عێراقی بڵاوکردووەتەوە کەلەسەر بنەمای (توێژینەوە، نوێکاریی و داهێنان، کاری پێکەوەیی) ئەنجامیداوە و بەو پێیەش زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم و پلەی چوارەمی سەر ئاستی زانکۆکانی عێراقی بەدەستهێناوە.
هەر بەپێی رانکینەکەی سیماگۆ، زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق لە بواری پزیشکی گشتی و ئەندازیاریی یەکەمی عێراقە، هەروەها لە بواری کیمیا و پزیشکی ددان دووەمی وڵاتەکەیە و لە بواری زانستیش سێیەمە، ئەمە جگە لەوەی لە بواری پزیشکی ڤێتێرنەری 12 -یەمینی عێراقە.