ڕیزبەندی کالچیۆ.. کام یانە لە ساڵی 2020 زۆرترین خاڵی کۆکردووەتەوە؟

میدیاکانی ئیتاڵیا ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ بە پێی ساڵ بڵاودەکەنەوە

ئەگەر خەڵاتی پاڵەوانی کالچیۆ یان سیریا ئەی پەیوەیستبووایە بە باشترین یانەی ساڵ، ئەی سی میلان لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی ئیتاڵیا بەردەوامدەبوو.

لەم وەرزەدا یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ئاستێکی خەیاڵی پێشکەشکردووە و 34 خاڵی لە کۆی 14 هەفتەی سیریا ئەی کۆکردووەتەوە، لە بەرانبەردا یانەی ئینتەرمیلان 33 خاڵ و ڕۆما و ساسولۆ گەیشتوونەتە سنوری 26 بە 25 خاڵ، هەرچی یانەی یوڤانتۆسی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووە لە پلەی شەشەمدایە بە 24 خاڵەوە. واتا جیاوازی 10 خاڵیان لەگەڵ میلاندا هەیە.

ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا لە نمونەی توتۆ سپۆرت و کۆرێری دێلۆ سپۆرت، ئەژماری ئاست و ژمارەی خاڵ کۆکراوەکانیان بۆ هەمان یانەکانی کالچیۆ کردووە لە ماوەی ساڵێکی تەواودا (ساڵی 2020)، وەک دەردەکەوێت بەم شێوەیەش یانەی ئەی سی میلان بە جیاوازییەکی زۆرەوە لە لوتکەدایە.

یانەی ئەی سی میلان بە درێژایی ساڵی 2020 زۆرترین خاڵی کۆکردووەتەوە

میلان بە درێژایی ساڵی 2020 بە ژمارە 35 یاری ئەنجامداوە و 79 خاڵی کۆکردووەتەوە، نزیکترین ڕکابەر لێیەوە ئینتەرمیلانە کە کۆکەرەوەی 73 خاڵ بووە.

ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ بەپێی ساڵ (2020):

  • میلان 79 خاڵ (35 یاری)
  • ئینتەرمیلان 73 (35 یاری)
  • ئاتالانتا 69 (34 یاری)
  • یوڤانتۆس 68 (35 یاری)
  • ناپۆلی 63 (35 یاری)
  • لازیۆ 63 (36 یاری)
  • ڕۆما 62 (35 یاری)
  • ساسولۆ 35 (35 یاری)
  • ڤیرۆنا 50 (36 یاری)
  • فیۆرنتینا 46 (35 یاری)
  • سامپدۆریا 44 (35 یاری)
  • ئودینێزی 42 (34 یاری)
  • بۆلۆنیا 40 (35 یاری)
  • جێنەوا 38 (35 یاری)
  • پارما 36 (35 یاری)
  • کالیاری 30 (35 یاری)
  • تۆرینۆ 27 (35 یاری)
  • لیچی 20 خاڵ (21 یاری)
  • بینیڤێنتۆ 18 خاڵ (14 یاری)
  • سپێزیا 11 خاڵ (14 یاری)
  • بریشیا 11 (21 یاری)
  • کرۆتۆنی 9 خاڵ (14 یاری)
  • سپال 8 خاڵ (21 یاری)
بابەتی پێشتر

ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی چاكبوونەوە و مردن و توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم

بابەتی دواتر

سبەی شاندی دانوستانكاری حكومەت دەچێتە پەرلەمانی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی دەچێتە چ یانەیەکەوە؟

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بۆ ماوەى چوار مانگ لەگەڵ ئینتەرمەیامی یاریی ناکات، بۆیە دەنگۆی ڕۆیشتنی بەخواستن لەئارادایە. بەرشلۆنە ئامادەیە…
Total
0
Share