عێراق پێویستی بە زیاتر لە 3 ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون هەیە

وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێکردن و شارەوانی گشتی عێراق ئاماژە بەوە دەکات ئەو پڕۆژانەی نیشتەجێبوون کە ئێستا لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێ دەکرێن، تەنها 50٪ کورتهێنانی یەکەکانی نیشتەجێبوون پڕدەکاتەوە و پێویستیان بە زیاتر لە سێ ملیۆن یەکەی نوێیە.

بەڕێوەبەری گشتیی بەشی نیشتەجێبوونی ئەو وەزارەتە، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەباح ڕاگەیاند، “بەدەست کورتهێنانی یەکەکانی نیشتەجێبوونەوە دەناڵێنن کە زیاتر لە سێ ملیۆن یەکەیە، سەرەڕای ئەوەی حکومەت لە ساڵی 2003ەوە حەوت هەزار پڕۆژەی نیشتەجێبوونی دروستکردووە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار داواکاری بۆ بەدەستهێنانی پارچە زەوی لە بەغداد پێشکەشی حکومەت کراوە، توانیومانە زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر چەند توێژێکی جیاوازدا دابەش بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوا بڕیاری عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق سوورە لەسەر بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانی عێراقەوە…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری کوشتنی منداڵێک رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ژن و پیاوێکیان دەستگیرکرد، کە لە پارێزگای دیالە منداڵێکی خاوەن پێداویستیی تایبەتیان…
Total
0
Share