کۆشکی سپی: پێشوازی لە گفتوگۆی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین

کۆشکی سپیی ئەمریکا جەختدەکاتەوە لە بەردەوامیی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان، راشیگەیاندووە کە بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی تورکیاوە.

لە نووسینێکدا جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X رایگەیاندووە، “ئەمریکا پێشوازی لە گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پێی دەستوور”.

دەشڵێت، “ئێمە بەردەوامین لە پابەندبوونی تەواومان بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و پشتیوانیکردن لە گەیشتن بە چارەسەری هەمیشەیی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان”.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق جەختدەکاتەوە کە بەردەوام دەبن لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی تورکیاوە.

بابەتی پێشتر

یونامی: هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت پێشێلکردنی سەروەرییە

بابەتی دواتر

یەحیا رەسوڵ: فڕۆکەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە تورکیاوە هاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share