حزبوڵا ناسنامەی هێرشكارانی سەر كێڵگەی كۆرمۆر ئاشكرادەكات

وتەبێژی حزبوڵای عێراقی دەڵێت، ئەو گروپانەی پەیوەندییان بە هەواڵگریی تورکیاوە هەیە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان مووشەکباران دەکەن.

جەعفەر حسێنی وتەبێژی کەتائیبی حزبوڵای عێراق لە تویتێكدا ڕایگەیاند، بەپێی زانیارییە هەواڵگریی و ئەمنییەکان، گروپەکانی سەر بە هەواڵگریی تورکیا كە لە خورماتوو نیشتەجێن، بەرپرسن لە هێرشکردنەسەر کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان.

لە چوارشەممەی هەفتەی ڕابردووەوە سێجار هێرشی مووشەكی بۆسەر كێڵگەی غازی سروشتیی كۆرمۆر لە ناوچەی قادر كەرەم لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ئەنجامدراون كە دواینیان ئێوارەی دوێنێ بوو.

دوابەدوای هێرشەكە قوباد تاڵەبانی سەردانی كێڵگەكەی كرد و دڵنیاییدا بە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کە، ھێرشە‌كان هیچ کاریگەرییان نابێت لەسەر بەرهەمهێنانی غاز و پێداویستیی هاوڵاتییان پارێزراو دەبێت.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، کاردەکەن لەپێناو پاراستنی ژیانی کارمەندانی ناو کێڵگەکە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق لەسەر خەت دەبن بەمەبەستی بەرگرتن لە ڕوودانی لەو جۆرە هێرشانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلار قەرەبووی هەرێم دەکاتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بڕیاریدا کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد بڕی…
زیاتر ببینە

دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان خوێندكاران لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

بەهۆی نەبوونی ئاو و خزمەتگوزارییەكانەوە خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی كچان لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگرییان…
Total
0
Share