حزبی شیوعی کوردستان رایدەگەیەنێت “داواکارین هەرچی زووە سەرچاوەی ئەم تاوانە ئاشکرابکرێت و هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم بێدەنگ نەبن لە هەوڵی راگرتنی ئەم کارە دوژمنکارانانە”
وتەبێژی حزبی شیوعی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی سەبارەت بە رووداوەکەی فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد “ئێمە لە حزبی شیوعی کوردستان وێرای سەرکۆنەکردنی ئەم دەستدرێژییە بۆ سەرخاکی نیشتمانەکەمان و شەهید و بریندارکردنی رۆڵەکانی، هاوخەمی بۆ کەسوکار و هەڤاڵانی شەهیدەکان و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین”
داواشدەکات، “هەرچی زووە سەرچاوەی ئەم تاوانە ئاشکرابکرێت و هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم بێدەنگ نەبن لە هەوڵی راگرتنی ئەم کارە دوژمنکارانانە کە پێشێلکارییەکی زەقی سەروەری نیشتمانییە”.