دەزگای ئاسایشی هەرێم: تێکدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان هیچ پاساوێکی نییە

لەسەر هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند” ئیدانەی ئەو کردەوەیە دەکەین و تێکدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان هیچ پاساوێکی نییە”

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەماژەی بەوەکرد، “پێشێلکردنێکی تری سەروەری خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بووە هۆی شەهیدبوونی سێ هەڤاڵمان لە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان، لەکاتێکدا هێزەکانی دژەتیرۆر سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنان بوون بۆ زیاتر بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان”.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، “دەزگای ئاسایشی هەرێم ئیدانەی ئەم کردەوەیەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکات و ڕایدەگەیەنێت، تێکدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان هیچ پاساوێکی نییە، تەئکیدیش دەکەینەوە هەمووان پێکەوە دەستێکی پۆڵاین دەبین بۆ لەگۆڕنانی مەرامی دوژمنان و هەموو ئەوانەی چاویان بە ئارامی کوردستان هەڵنایەت”.

دەزگای ئاسایشی هەرێم پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان کرد و هیوای تەندروستیەکی باشتری بۆ برینداران خواست.

بابەتی پێشتر

قەیس خەزعەلی: رووداوەكەی فڕۆكەخانەی عەربەت پێشێلكردنێكی روونی سەروەرییە

بابەتی دواتر

عەمار حەکیم: داوا دەكەین لێكۆڵینەوەی خێرا و ورد بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share