محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوت.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی لە چێوەی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدات لەناویشیاندا کۆبوونەوە لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا.
لە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمە دووەمین جارە سودانی سەردانی ئەمریکا دەکات.