وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیەوەی زانستی ئاشکرایکرد کە 15ی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتووە، یەکەم رۆژی دەستپێکردنی خوێندن دەبێت بۆ خوێندکارانی ماستەر، دکتۆرا و دبلۆمی باڵا.
بەپێی بڕیارێک کە واژووی حەمەی حەمە سەعید وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە وەکالەتی لەسەرە، بەپشتبەستن بە کۆبوونەوەی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ خوێندنی باڵا لە رێککەوتی 5/9/2023، سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە کە 15/10/2023 یەکەم رۆژی دەستپێکردنی خوێندن دەبێت بۆ ماستەر، دکتۆرا و دیبلۆمی باڵا.