ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی 700 ملیار دینار مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان.
كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی پێشخراوی دەستپێكرد كە یەكێك لە تەوەرەكانی پشكی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران بوو.
سەرچاوەیەكی بەشدار لە كۆبوونەوەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بڕی 700 ملیار دینار بۆ ماوەی سێ مانگ بە قەرز رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت بەمەبەستی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران.
پێنجشەممەی رابردوو كۆبوونەوەیەك لەنێوان شاندی باڵای حكومەتی هەرێم و سودانی لە بەغداد ئەنجامدرا كە تایبەت بوو بە شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران.
لەو كۆبوونەوەیەدا شاندی هەرێم داوایكرد بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵ بەغداد مانگانە 800 ملیار دینار بۆ مووچە رەوانەی هەرێم بكات تا ئەوكاتەی پشكی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق یەكلادەكرێتەوە.