بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 197 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە بانکی ناوەندی ئەمڕۆ بڕی 197 ملیۆن و 538 هەزار و 76 دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 171 ملیۆن و 928 هەزار و 76 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 25 ملیۆن و 610 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەقدیی بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە 14ی مانگ بوو کە تێیدا زیاتر لە 199 ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پێشتر

لە ئارایشتگایەکدا دەستبەسەر 30 نوشتە و جادوودا گیرا

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێك بە چەكێكی كلاشینكۆفەوە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
Total
0
Share