هەرێم كەمال ئاغا: بەدەستهێنانی شایستە داراییەكانی هەرێم بە ئەركی خۆمان دەزانین

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، بەدەستهێنانی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم بە ئەركی خۆمان دەزانین و دەشڵێت، پرسی بودجە و مووچە لە بەغداد بووەتە پرسێكی نیشتمانی لایەنە كوردستانییەكان بێجگە لە نەوەی نوێ.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێکدا رایگەیاند، “هەموو هەوڵێك بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ئەركی خۆمان دەزانین و پێشتریش یەكێتی و سەرۆكەكەی لە كاتی پەسەندكردنی بودجەدا هەموو هەوڵێكیان خستەگەڕ بۆ ئەوەی مافی خەڵكی كوردستان لە چێوەی بودجەدا دەستەبەربكەن”.

دەربارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش وتی، “ئەگەر عێراق ئەو چوار ترلیۆن دینارە بە دوو جار بنێرێت كە هەرێم داوای كردووە، دەتواندرێت مووچەی مانگەكانی 7 و 8 دابەشبكرێن”.

هەرێم كەمال ئاغا دووپاتیشیكردەوە، پرسی بودجە و مووچە لە بەغداد بووەتە پرسێكی نیشتمانی لایەنە كوردستانییەكان بێجگە لە نەوەی نوێ، پێویستە لە هەرێمەوە هەوڵی یەكڕیزی و یەكخستنەوەی نێوماڵی كورد بدرێت، لە بەغدادیش یەكڕیزی لایەنە كوردستانییەكان زۆر گرنگە، چونكە ئەو دەستكەوتانەی بە دەستمانهێناوە بە یەكڕیزی بووە، ئەوەشی لە دەستمان داوە بە ناكۆكی بووە، بۆیە یەكڕیزی خاڵی سەركەوتنمانە.

بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و یەكێك لە خاڵەكانی كۆبوونەوەكە تاوتوێكردنی پێشنیارێكە كە پێنجشەممەی رابردوو لەلایەن شاندی باڵای هەرێمی كوردستانەوە پێشكەشكرا تایبەت بە ناردنی 800 ملیار دیناری مانگانە بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵ تا پرسی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراق یەكلاییدەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دۆخی بەنداوی موسڵ روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

لە ئارایشتگایەکدا دەستبەسەر 30 نوشتە و جادوودا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share