حەج و عومرەی سعودیە: تائێستا زیاتر لە نیو ملیۆن حاجی گەیشتوون

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایدەگەیەنێت، تائێستا زیاتر لە نیو ملیۆن حاجی لە وڵاتانەوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج روویان لە سعودیە کردووە.

وەزارەتەکە لە پەڕە فەرمییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەخێرهاتنی حاجییان دەکات و لەگەڵیشیدا دووپاتی دەکاتەوە، وڵاتەکە بە باشترین خزمەتگوزاری و رێکاری تەندروستییەوە، پێشوازی لە حاجییان دەکات.

جەختیش لەوە دەکاتەوە، ئەوانەی ئارەزووی ئەنجامدانی حەج دەکەن، پێویستە مۆڵەتی حەج وەربگرن.

حەج و عومرەی سعودیە باسلەوەشدەکات، “پابەندبوون بە مۆڵەتی حەج، یارمەتیی زیارەتکاران دەدات بە ئاسانی و ئارامییەوە رێوڕەسمەکان ئەنجامبدەن، هەروەها رێگەیان پێدەدات چێژ لە هەموو ئەو خزمەتگوزارییانە وەربگرن کە بۆیان دابینکراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: هێرشەکانمان بۆسەر ئێـ.ـران ڕاگرتووە

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، هێرشەکانمان بۆسەر ئێـ.ـران ڕاگرتووە بەڵام ئەوە بە مانای کۆتاییهاتنی شـ.ـەڕ نایەت. بنیامین، ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل…
Total
0
Share