ترەمپ: ئێران هێرشبکاتە سەرمان هێزێکیان نیشاندەدەین هەرگیز نەیانبینیبێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکانی سەر ئێرانەوە نییە و ئەگەر تاران هێرشبکاتە سەریان، “هێزێکیان نیشاندەدەین هەرگیز نەیانبینیبێت”.

ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی Truth Socialـی تایبەت بە خۆی نووسیویەتی، “ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر ئێرانەوە نەبوو”.

دەشڵێت، “ئەگەر بە هەر رێگە و شێوازێک لەلایەن ئێرانەوە هێرشبکرێتە سەرمان، ئەوا هێزێکی سەربازیی وایان نیشاندەدەین، کە پێشتر هەرگیز نەبینرابێت”.

باسلەوەشدەکات، “بەهەرحاڵ، بە ئاسانی دەتوانین رێککەوتنێک بکەین لەنێوان ئێران و ئیسرائیل و، کۆتایی بەم ململانێ خوێناوییە بهێنین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل: لەگەڵ بایدن ڕێککەوتین ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

نەفتالی بینێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەکۆتایی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن ڕایگەیاند، “هەموو ئامانجەکانی سەردانەکە بەدیهات”. نەفتالی بینێت ڕایگەیاند، “هەموو ئامانجەکانی…
Total
0
Share