دژەتیرۆر دوو تیرۆریست لە سلێمانی دەستگیردەكات

لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەكانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە سنووری سلێمانی، توانرا دوو تیرۆریست دەستگیربكرێن.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەكانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە سنووری سلێمانی، توانرا دوو تیرۆریست بە ناوەكانی (ح،ع،ح،خ) لە دایكبووی ساڵی 1986، (ن،ع،ح،خ) لەدایكبووی 1984 خەڵكی سەڵاحەدینن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەردوو تیرۆریستی ناوبراو لەلایەن دادگاكانی عێراقەوە بە ماددەی 4ی تیرۆر داواكرابوون و دەستبەجێ ڕادەستی یاساكران بە مەبەستی سزادانیان.

بابەتی پێشتر

ئینتەرمیلان گۆڵبارانی ئەى سی میلانی کرد

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: كۆتایی بە قەیرانی مووچە دێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share