زانیاریی نوێ لەبارەی كاتی ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران سبەی بڕیار لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێم بدات دوای یەك بۆ دوو رۆژ بڕی 800 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانەدەكرێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، ئەو داوایەی هەرێم كردوویەتیی بۆ ناردنی بڕی 800 ملیار دینار دەخرێتە دەنگدانەوە، ئەگەر پەسەندبكرێت تەنها ناردنی پارەكەی دەمێنێت كە چەند رێوشوێنێكی كارگێڕی و یاسایی دەوێت”.

باسیلەوەشكرد، “ناردنی پارەكە یەك دوو رۆژێكی دەوێت، پێشتر بانكەكانی رافیدەین و رەشید راسپێردرابوون كە بڕی 500 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرن، بەڵام گەر بڕی پارەكە زیادبكرێت هەر ئەو دوو بانكە رادەسپێردرێن یان بانكی سێیەم زیاددەكرێت”.

ئاشكراشیكرد، “ئێمە ئومێدمان هەیە، سبەینێ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرژەوەندیی هەرێم بڕیاربدرێت و پێشتر بۆچوونی وەزیرەكان ئەرێنی بووە سەبارەت بە دەنگدان بۆ ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

یونایتد دۆڕا و سیتی بردیییەوە

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی: هەر کەسێک دەستکاری پێوەرەکەی بکات رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share