بڕیار لەسەر ناردنی 6 مووچە بۆ هەرێمی كوردستان دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان داوایكردووە بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵ بۆ هەر مانگێك بەغداد 800 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت و دەشڵێت، “سەرجەم لایەنەكان ئەو بەڵێنەیان بە شاندی هەرێمی كوردستان داوە كاتێك سەرۆك وەزیران ئەو پێشنیازە دەخاتە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەزیرەكانیان دەنگی پێبدەن و پەسەندبكرێت و ئومێددەكەین پابەندی ئەو بەڵێنەبن”.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوێنێ دوو جۆر كۆبوونەوە لە بەغداد ئەنجامدرا كە كۆبوونەوەی فراكسیۆنەكان بوو لەسەر بابەتی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و بەڵێنمان لە فراكسیۆنەكان وەرگرت كە لە كۆبوونەوەی داهاتوو ئەو بابەتە خرایە دەنگدانەوە دەنگی پێبدەن و پشتیوانی لە پارێزگابوونی هەڵەبجە بكەن.

ئاشكراشیكرد، لە كۆبوونەوەكانی دوێنێدا هەرێمی كوردستان داوایكردووە بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵ واتا مانگەكانی( 7، 8، 9 ، 10 ، 11 و 12) بەغداد بۆ هەر مانگێك 800 ملیار دینار بنێرێت تا ئەو كاتەی كێشەكان چارەسەردەبن و بەداهاتی ناوخۆوە مووچە و خەرجی وەزارەتەكانی لێدەدرێت و لایەنە سیاسییەكانیش ئەو بەڵێنەیان بە شاندی هەرێم داوە كە ئەو پێشنیازە خرایە دەنگدانەوە وەزیرەكانیان دەنگی پێدەدەن.

بە بڕوای سۆران عومەر، ئەو پێشنیازە پەسەندبكرێت بەغداد گرفتی نییە كە 800 ملیار دیناری مانگانەكە بە قەرز دەبێت یاخود لە پشكی هەرێم دەبێت گرنگ پابەندبوونی هەرێمە بە رێككەوتنەكان و لەگەڵ ئەوەشدا هەرێمی كوردستان دەڵێت، “لەو وادەیەدا ئەو قەرزانەی لە پێشتر وەریگرتووە و پاكتاودەكرێن تا ئەو كاتەی یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

كەسێك مین پێیدا تەقییەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: حكومەت پەسەندی بكات شەش مووچە لە ئەمساڵدا دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوە و ناتوانرێت بەرنامەی دابەشكردنی كارەبا جێبەجێبكەن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
Total
0
Share