بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبار بە كوشتنی هاوڵاتییەكەی ئەمڕۆی ناوبازاڕی شاری سلێمانی لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركرا و دانیناوە بە تاوانەكەیدا.
ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تۆمەتبار بە كوشتنی هاوڵاتییەكەی ئەمڕۆی ناوبازاڕی شاری سلێمانی لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركرا و دانیناوە بە تاوانەكەیدا.
پێشتریش سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، بەیانی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستڕێژی گولـلە لە هاوڵاتییەكی بە تەمەن كرا و كوژرا كە تەمەنی 62 ساڵ بووە.