یەكگرتووی ئیسلامی لەسەر دابەشنەكردنی مووچە هەڵوێستی خۆی راگەیاند

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەسەر دابەشنەكردنی مووچە هەڵوێستی خۆی راگەیاند و سكاڵای لەسەر هەردوو حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم تۆماركرد و داوای خەرجكردنی مووچەی هەردوو مانگی 7 و 8 دەكات.

ئەبوبەكر سدیق پارێزەری راوێژكار لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دابەشنەكردنی مووچە و بە تایبەت مووچەی هەردوو مانگی 7 و 8 كاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كردووە و پێویستە مووچەی ئەو دوو مانگە و مانگەكانی دواتر دابەشبكرێت، بەو پێیەی لە عێراق دەستدەكرێت بە خەرجكردنی مووچەی مانگی 9 و چەندجارێك دواكەوتنی مووچە لە هەرێمی كوردستان دووبارەبووەتەوە.

راشیگەیاند، ئێمە لە دادگای فیدراڵی سكاڵامان لەسەر هەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم تۆماركرد و چاوەڕواندەكەین دادگای فیدڕاڵی رۆژی دانیشتنەكە دیاریبكات و بڕیاری كۆتایی لەسەر سكاڵاكەمان بدات، وتیشی، “ناكرێت بابەتی مووچەی فەرمانبەران تێكەڵ بە پرسی سیاسی بكرێت و هەموو هەنگاوێك دەگرینەبەر كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆراندا بێت”.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share