زانیاری لەبارەی رووداوەكەی بەیانی ئەمڕۆی ناوبازاڕی شاری سلێمانی ئاشكرادەكرێت

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەیانی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستڕێژی گولـلە لە هاوڵاتییەكی بە تەمەن كرا و كوژراوە.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستڕێژی گولـلە لە هاوڵاتییەكی بە تەمەن كرا و كوژراوە كە تەمەنی 62 ساڵ بووە و تائێستا هۆكارەكەی ئاشكرانەكراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هێزەكانی ئاسایش و نەهێشتنی تاوان و پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە و بكوژەكە هەڵاتووە و دەستگیرنەكراوە.

بابەتی پێشتر

جەمال كۆچەر: هەرێم داوایكردووە بەغداد تا كۆتایی ئەمساڵ مانگانە 800 ملیار دینار بە قەرز بنێرێت

بابەتی دواتر

نەوزاد شێخ كامیل: ئەمساڵ هیچ بەشەخۆراكێكی هاوڵاتییان نافەوتێت و سەرجەم مانگەكان دەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share