سلێمانی.. سزای ئەنجامدانی لایڤ میوزیك و ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ دیاریكرا

سلێمانی-ش گێڕانی ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ قەدەغە دەكات

لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەر شوێنێك لایڤ میوزیك و ئاهەنگ لە شەوی سەری ساڵدا ئەنجامبدات سزای پێبژاردن و داخستن بۆ ماوەی مانگێكی ڕوبەڕوو دەكرێتەوە.

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایٔیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵی نوێی (2021) هەر کافتریا و شوێنێکی گەشتیاری لایڤ موزیکی هەبێت لەلایەن لیژنەكانیانەوە سزای 10 ملیۆن دینار دەدرێت، هەروەها شوێنەکەی بۆ ماوەی یەک مانگ دادەخرێت.

لەشكر حەمید ئەوەشی خستوەتەڕوو، بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بۆ خۆپارێزی و ڕێگریکردنە لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

پێنجشەممەی ڕابردوو 24ی كانونی یەكەم وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یانی ژماره‌ 57ی تایبه‌ت به‌ پاراستنی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا و ژمارەیەك لە وڵاتانی دیكەدا.

لە یەكێك لە بڕیارەكانی بەیانەكەدا هاتووە، “سازكردنی ئاهەنگی سەری ساڵ قەدەغەیە”، بەڵام بەپێی زانیارییەكان سەرەڕای بڕیارەكە بەشێك لە هۆتێل و كافتریا و یانەكانی سلێمانی لە ئامادەكارییەكانیان بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ بەردەوام بوون.

پەیوەندیدار: ئاهەنگەكانی سەری ساڵ لە هۆڵ و هۆتێلەكان قەدەغەكرا

بابەتی پێشتر

بۆچی به‌ یارییه‌کانی خولی ئینگلیزی ده‌وترێت "بۆکسین ده‌ی"؟ بۆکسین ده‌ی چییه‌؟

بابەتی دواتر

وەزارەتی کشتوکاڵ فۆڕمە تازەکەی وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیارانی هەڵوەشاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

بڕیارە لە سبەینێ-ەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانونی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبكات، دواكەوتنی دابەشكردنەكەی لەكاتێكدایە داهاتی حكومەتی هەرێم زیادیكردووە.…
Total
0
Share