نێچیرڤان بارزانی: شاندێك پێكهاتوون لە سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەچنە بەغداد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەموو لایەك هەوڵمانداوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكەین و دەشڵێت، “ئێمە كێشەكانمان لەگەڵ بەغداد تەنها بابەتی مووچە نییە و شاندێك پێكهاتوون لە سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی دەچنە بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان”.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو پابەندییە داراییانەی لەسەر هەرێمی كوردستان بووە بەرامبەر بەغداد جێبەجێكردووە و مووچە مافی مووچەخۆرانە و پێویستە هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت و وتیشی، “بۆ چارەسەركردنی كێشەكان شاندێك پێكهاتوون لە سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی كە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەچنە بەغداد”.

راشیگەیاند، ئەم حكومەتەی لە عێراق پێكهێندراوە كورد بەشداربووە و بەشێك سەرەكین، جگەلەوەش تەنها كێشەی مووچەمان لەگەڵ بەغداد نییە و ماددەی 140 و چەندین كێشەی دیكە هەیە كە پێویستە چارەسەربكرێن، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت روونبێتەوە كە ئێستا سیستمی عێراق فیدڕاڵییە یاخود مەركەزییە و ئەو مامەڵەیەی لەگەڵ هەرێم دەكرێت مامەڵەی فیدڕاڵی نییە.

بابەتی پێشتر

"سیستمی پریپەیدی كارەبا كێشەی بۆ مووچەخۆران دروستكردووە"

بابەتی دواتر

ئەنتۆنی بلینكن: ئەو سیستمە جیهانییەی پاش جەنگی سارد دەركەوت بەرەو كۆتاییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان ڕایگەیاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا و دەڵێت، “نه‌مام و…
زیاتر ببینە

ژیار جەلال: ژمارەیەکی کەمی بەساڵاچووان لە ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانیدان

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ژمارەیەکی کەمی بەساڵاچووان لە ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانیدان”. ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی…
Total
0
Share