لە بنكەی مەشقی پیادەی دهۆك، 19پێشمەرگە ژەهراویبوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی راگەیاندن و ھۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، هەواڵێكی نادروست بڵاوبووەتەوە گوایە 82 پێشمەرگە لە بنكەی مەشقی پیادەی دهۆك ژەهراویبوون، ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و تەنها 19 پێشمەرگە ژەهراویبوون.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “دەستبەجێ 13 پێشمەرگە چارەسەری خێرایان وەرگرتووە و لە نەخۆشخانە دەرچوون”.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تەنها شەش پێشمەرگە لە نەخۆشخانە ماون لە ئێستادا دۆخی تەندروستییان زۆر باشە و بە زووترین كات ئەوانیش لە نەخۆشخانە دەردەچن.